بەرپرسى پێشووى CIA : با تورکیا مووشەکى ئێس ـ ٤٠٠ بداتە ئۆکراین و ئەمریکایش باڵەفڕی ئێف ـ ٣٥ بداتە تورکیا
پەیامی کورد ... بەرپرسى پێشووى CIA : با تورکیا مووشەکى ئێس ـ ٤٠٠ بداتە ئۆکراین و ئەمریکایش باڵەفڕی ئێف ـ ٣٥ بداتە تورکیا
بەرپرسی پێشووی CIA لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : پێشنیار دەکەم تورکیا سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ بداتە ئۆکراین و ئەمریکا ش باڵەفڕی ئێف -٣٥ بداتە تورکیا
یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا " CIA " بە ناوی پۆل کۆلبی " لە بەرامبەر بابەتی سیستەم گەلی مووشەکی ئێس – ٤٠٠ کە لە دەستی تورکیا و لە نێوان ئانکارا و واشینتۆن ناکۆکی درووست کردبوو پێشنیارێکی سەرنج ڕاکێش دەکات و ئاشکرای کرد کە با تورکیا خۆی لە سیستەمی مووشەکی ئێس – ٤٠٠ ڕزگار بکات و بیدات بە ئۆکراین و لە بەرامبەریش دا با ئەمریکا جاریکی دیکە توکیا تێکەڵ بە بەرنامەی باڵەفڕگەلی F-35 بکات .
ووڵاتی ئۆکراین کە ماوەی مانگێکە لە بن داگیرکاری ڕووسیایە پێویستی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەیە ، تورکیاش سیستەمی مووشەکی ئێس – ٤٠٠ ی لە دەستدایە و پێویستی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکایە با خۆی لەو مووشەکانە ڕزگار بکات .
یەکێک لە بەرپرسەکانی پێشووی دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا CIA پۆل کۆڵبە بۆ ڕۆژنامەی واڵ ژۆڕنال ستریت ی ئینگلیزی سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشە و گرفت و ناکۆکی سیستەمی مووشەکی ئێس – ٤٠٠ لە نێوان ئانکارا و واشینتۆن دا نووسی و پێشنیاری کرد کە تورکیا سیستەمە مووشەکییەکانی بە ئۆکراین بدات کە پێویستی پێ هەیە و ئەمریکاش لە بەرامبەردا ئەم هەنگاوەی تورکیا جارێکی دیکە بۆ تێکەڵبوون بە باڵەفڕگەلی F-35 جێبەجێ بکات .
بە گویرەی قسەکانی کۆڵبە بەم شێوەیە دادپەروەری خودایی پێک بێت و پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا ش ئاسایی ببنەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە