بەرپرسی ئەمنی کەتائێبی حێزبۆڵلا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   بەرپرسی ئەمنی کەتائێبی حێزبۆڵلا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

كەتائیبی حێزبۆڵلای عێراق روونکردنەوەیەکی لە بارەی نمایشەکەی میلیشیای رەبع اللە بڵاوکردەوە و دەڵێت نمایشی سەربازیان نەکردوە، بەڵکو لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە گواستراونەتەوە.

ئەبوو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنی كەتائیب حێزبۆڵڵا لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند، "هێزێكی حەشدی شەعبی كە ئێمە سەرپەرشتی و هاوكاریان دەكەین بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و بەرگریكردن لە ووڵاتەكەمان، بۆ ناوچەیەكی دەوروبەری بەغدا گواسترانەوە، ئەمەش هەنگاوێكی رۆتینییە و پێویست بە هاماهەنگی لەگەڵ هیچ لایەنێك ناكات".

بەرپرسی ئەمنی كەتائیبی حێزبۆڵڵا لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە بە هۆكاری هونەری و ئەمنی ئاراستەی ئەو هێزە بۆ ناوەڕاستی بەغدا گۆڕدراوە.
بە ووتەی ئەبوو عەلی، ژمارەیەك لە "گەنجە خوێنگەرمەكان"ی نێو هێزەكە بەبێ ئاگاداری ئەوان، ئەو هەلەیان قۆستوەتەوە بۆ ئەوەی داوای "مافی رەوا" بكەن، ئەبوو عەلی دەڵێت "ئەركی خوازیارانی چاكسازی و بەشداربووانی حكوومەتە چاو بە پێویستییەكانی هەژاران و كەم دەرامەتان بخشێننەوە، تۆمەت بۆ كەس هەڵنەبەستن و لەنێو ئاوی لێڵدا راو نەكەن". 
گرووپی رەبع اللە، کە دوێنێ پێنجشەممە بە جلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بێ تابلۆ بە شەقامەکانی بەغدا سووڕانەوە، بەیاننامەیەکی چوار خاڵیان خوێندەوە لە یەکێك لە خاڵەکانی داوای پێنەدانی بوودجە بە هەرێمی کوردستان دەکەن. 
بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حێزبۆڵلا لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەدا داوە و دەڵێت، "بەبێ رادەستكردنی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ رەچاوكردنی دەستنەبردن بۆ مووچەی گەلی كورد، هەرێمی كوردستان پشكی لە بوودجەدا نابێت".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە