بەرپرسی باڵای ئەمنی ئێران لە بەغدا دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد
پەیامی کورد ... بەرپرسی باڵای ئەمنی ئێران لە بەغدا دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد
ڕاگەێندرا کە ئەمڕۆ ٥ی ڕەشەمە، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران سەردانی بەغدای کرد.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە بەغدا لە لایەن عیسام سەیدی جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێشوازی لێکرا. بڕیار دراوە کە ئەحمەدیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکان کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
شایانی باسە ئەم سەردانە دوای هێرشی مووشەکی بالیستیکی پاسەوانانی ئێران لە ١٤ی ١ ئەنجام دەدرێت کە بووە هۆی کوژرانی ٥ هاووڵاتی مەدەنی لە هەولێر و عێراقیش ئەو هێرشەی ئیدانە کردبوو و بانگەوازی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو.
سەبارەت بەو هێرشەش، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی عێراق، قاسم ئەلعەرەجی، لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ڕاگەیاند.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە