بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا : کاتی دانووستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام تەواو دەبێت
پەیامی کورد ... بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا : کاتی دانووستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام تەواو دەبێت
بۆرل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : کاتی دانووستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام خەریکە کۆتایی دێت و گرینگە ئەم دانوستانانە دەستپێبکرێنەوە.
تێدەگەم ئەم دانووستانانە چەندە بۆ ناوچەکە و بەتایبەتی سەعوودیە گرینگە.
ئێران پێویستی بە کات هەیە بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی دانووستانەکان، بەڵام هاوبەشەکانی دیکەی بەرجام لەم دواکەوتنە نیگەرانن.
هەرچەندە ووڵاتانی ناوچەکە و سەعوودیە ڕاستەوخۆ لەسەر مێزی دانووستان نین، بەڵام نیگەرانییەکانیان لەبەرچاو دەگیرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە