بەرپرسی سەعوودی ئەگەری چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستانی لە داهاتوویەکی نزیک ڕەت کردەوە .
پەیامی کورد ... بەرپرسی سەعوودی ئەگەری چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستانی لە داهاتوویەکی نزیک ڕەت کردەوە .
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە چاوپێکەوتنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەم ووڵاتە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە داهاتوویەکی نزیک دیاری نەکراوە .
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ووتی : لە گفتووگۆوەکانی لەگەڵ تاران پێشکەوتن گەلێک ئەنجام دراوە بەڵام هێشتاش تەواو نییە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە