بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە بەرپرسی بەرەی تورکمانی لە ھەرێمی کوردستان و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان دەکات
پەیامی کورد ... بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە بەرپرسی بەرەی تورکمانی لە ھەرێمی کوردستان و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان دەکات
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە ئایدن مەعرووف، بەرپرسی بەرەی تورکمانی لە ھەرێمی کوردستان و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان کرد.
لە میانەی ئەو دیدرارەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی گرینگ و پەیوەندیدار بە پەیوەندییەکانی ھەردوو حزب و زیاترکردنی ھەماھەنگی و ھاوکاری لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا. لە بەشێکی دیکەدا سیوەیلی باسی لە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی عێراق کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە لایەنەکان هەموو پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەمووی ئەو گرفت و کێشانەی کە ڕوویان لە عێراق و ناوچەکە کردووە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەموو پێکهاتە و گەلانی عێراق هەیە.
لە درێژەی ئەو دیدارەدا بەپێویست زانرا ئەزموون و کەلتووری پێشکەوتووی ھەریم لەبارەی پێکەوەژیان و لێبوردەیی نەتەوەیی و ئایینی بگەێندرێتە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان و پەرلەمان و لایەنەکانی دیکە بە ئامانجی هەماهەنگی و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
ئایدن مەعرووف سوپاسی ئەو پێشوازییەی کرد و پێزانینی خۆی بۆ سیاسەتی ئاشتییانەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی کە هاوکاریی ئەو حزبە بۆ خزمەتی زیاتری پێکھاتەکانی کوردستان و عێراقە. ھەردوو جەختیان لەسەر زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە لە نێوان نەتەوە و پێکھاتە ئایینی و مەزھەبییە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە نێوان کورد و تورکماندا.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە