بەرپرسی هەواڵگری ئیسرائیل هەڕەشەی لە حەماس کرد : چ لە تورکیا بن یان قەتەر دەتانکەینە ئامانج ...
پەیامی کورد ... بەرپرسی هەواڵگری ئیسرائیل هەڕەشەی لە حەماس کرد : چ لە تورکیا بن یان قەتەر دەتانکەینە ئامانج ...
ڕۆنێن بار، بەرپرسی هەواڵگری ناوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) هەڕەشەی کردە سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و ڕایگەیاند، ئەوان دەکرێنە ئامانج جا چ لە تورکیا بن یان لە قەتەر.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی "ڕۆنێن بار"ی کەناڵی DW، هەڕەشەی کردە سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی ووڵات و ڕایگەیاند کە ئەوان لە هەر شوێنێکی جیهان بن شوێن پێیان دەگرن.
جگە لەوەش ڕۆنێن بار ڕایگەیاندووە، "حکوومەت ئامانجەکانی ئێمەی دیاریکردووە". بە زمانی شەقام، لەناوبردنی حەماس. ئەمە پڕۆگرامی ئێمەیە. لە هەموو شوێنێک ئەم کارە دەکەین. لە غەززە، لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە لوبنان، لە تورکیا و قەتەر. ئەمەش چەند ساڵێکی دەوێت. بەڵام ئێمە بۆ ئەم مەبەستە لەوێ دەبین”.
لەلایەکی دیکەشەوە حەماس ووڵامی قسەکانی ڕۆنێن باری دایەوە و ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەم لێدوانانە سەروەری ووڵاتانی دراوسێ پێشێل دەکات و ئاسایشی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە