بەرپرسێكی باڵای كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان : بڕیارە كوردانی سووریا داوای سیستەمێكی فیدڕاڵی لە سووریای دوای ئەسەد بكەن
پەیامی کورد ... بەرپرسێكی باڵای كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان : بڕیارە كوردانی سووریا داوای سیستەمێكی فیدڕاڵی لە سووریای دوای ئەسەد بكەن
بەرپرسێكی باڵای كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان وتوویەتی: بڕیارە كوردانی سووریا داوای سیستەمێكی فیدڕاڵی لە سووریای دوای ئەسەد بكەن كە ڕێگە بە خۆبەڕێوبەری هەرێمی و هێزی ئەمنی تایبەت بدات، بەمەش جەخت لەسەر ئەو دیدگا لامەركەزییە دەكەنەوە كە سەرۆكی كاتی ووڵات دژایەتیی دەكات.
رۆژئاوای کوردستان وتوویەتی: بڕیارە کوردانی سووریا داوای سیستەمێکی فیدراڵی لە سووریای دوای ئەسەد بکەن کە رێگە بە خۆبەڕێوبەری هەرێمی و هێزی ئەمنی تایبەت بدات، بەمەش جەخت لەسەر ئەو دیدگا لامەرکەزییە دەکەنەوە کە سەرۆکی کاتی ووڵات دژایەتی دەکات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، داواکاری حوکمڕانی فیدراڵی پەرەی سەندووە، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ترس و نیگەرانی لەنێو کەمینەکانی سووریادا بەهۆی کۆمەڵکوژی مانگی رابردووی عەلەوییەکانەوە. لەلایەکی دیکەوە، گرووپە کوردییەکان سەرۆکی کاتی، ئەحمەد شەرع، و گرووپە ئیسلامییەکەی تۆمەتبار دەکەن بە دانانی رێڕەوێکی هەڵە بۆ سووریای نوێ و قۆرخکردنی دەسەڵات.
بەدران چیا کورد، بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی ژێر سەرکردایەتی کورد، بە رۆیتەرزی راگەیاند هەموو لایەنە کوردییەکان رێککەوتوون لەسەر “دیدگایەکی سیاسی هاوبەش” کە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی “سیستەمێکی پەرلەمانی فیدراڵی، فرەیی (پلوراڵ)، دیموکراتی”.
ئەوە یەکەم جارە یەکەم جارە بەرپرسێکی ئیدارەی ژێر سەرکردایەتی کورد بە فەرمی ئامانجی فیدراڵیزم پشتڕاست دەکاتەوە، لەدوای ئەوەی پارتە کوردییەکان مانگی رابردوو لەسەری رێککەوتن.
ئیدارەی ژێر سەرکردایەتی کورد ساڵانێکە خۆی لە بەکارهێنانی ووشەی “فیدراڵیزم” بۆ وەسفکردنی ئامانجەکانی بەدوور گرتووە و لەبری ئەوە داوای لامەرکەزییەتی کردووە. کوردانی سووریا جەخت دەکەنەوە کە ئامانجیان ئۆتۆنۆمییە لە چوارچێوەی سووریادا.
شەرع دژایەتی خۆی بۆ سیستەمی فیدراڵی راگەیاندووە و لە مانگی کانوونی دووەم دا بە گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی گوتووە ئەم سیستەمە “قبووڵ کراو نییە و لە بەرژەوەندی باڵای سووریادا نییە”.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە