بەرپرسێکی ئیماراتی پێشنیارێکی گاڵتە ئامێز ئاراستەی ئێران و ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ئیماراتی پێشنیارێکی گاڵتە ئامێز ئاراستەی ئێران و ئیسرائیل دەکات
بەرپرسێکی ئیماراتی پێشنیارێکی گاڵتە ئامێز دەربارەی یەکگرتنی ئێران و ئیسرائیل لەگەڵ یەکیتی عەرەبی ئاراستەی ئەو دوو ووڵاتە دەکات
زاحی خەلفان جێگری سەرۆک پۆلیسی دوبەی لە زنجیەرەیک پەیامی تویتەریدا بە پێشنیار کردنی گاڵتەئامێزی یەکگرتنی ئیسرائیل و ئێران بۆ یەکیتی عەرەب و گۆڕینی ناوەکەیان بە یەکیتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک خەلفان لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی : لەو باوەڕەدام کە یەکیتی ووڵاتانی عەرەبی دەبێ ببێتە یەکیتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێران و ئیسرائیل یش لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی لەوەدا ئامادەیی و بوونیان هەبێت
ئەم بەرپرسە ئیماراتییە لە بەردەوامی تویتەکانی خۆیدا نووسی : ئیسرائیل دەوڵەتێکە کە جیهان ئەو بە فەرمی دەناسێنێت و تەواو بووە . سنوورەکانی ووڵاتی فەلەستین بە پێی ڕێکەوتننامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسێندراوە . عەباس دەبێ ووڵاتەکەی لە سنوورە دیاریکراوەکاندا بە پێ ڕێکەوتننامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕابگەێنێت و جیهان درەنگ یا زوو ئەوە بە فەرمی دەناسێنێت
خەلفان هەروەها نووسی :" ئیسرائیل بەشێکی دانەبڕاو لە خاکی عەرەب ە ئێستا هەموو ئائینەکانی تێدایە لە لۆبنان سەرۆککۆماری مەسیحی یە و باقی دینەکان لەوێ ئامادەییان هەیە لە ئیسرائیل یش سەرۆککۆمار یەهوودییە و باقی دینەکانی دیکەش لەوێ بوونیان هەیە ... و تاکوو دوایی ... سەرۆککۆمار لە ووڵات دا چییە ؟ ئێمە هیچ ئیشێکمان بە دینەکەی تۆ نییە بەڵام لە دۆخێکی هاوشێوەداین " .
ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە