بەرپرسێکی ئەمنییەتی ئیسرائیلی هۆشداری دا کە تاران بە دوای تۆڵەسەندنەوەیە

پەیامی کورد    ...   بەرپرسێکی ئەمنییەتی ئیسرائیلی هۆشداری دا کە تاران بە دوای تۆڵەسەندنەوەیە

دوو هاووڵاتی ئیسرائیلی بە تاوانی هەوڵدان بۆ دزینی مرۆڤ و قاجاخی چەکی بۆ حێزبۆڵلا دەست بەسەر کران.

بەرپرسێکی ئەمنییەتی ئیسرائیلی هۆشداری دا کە تاران بە دوای تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل ە بەرامبەر بەو هەنگاوانەی ئەم دواییەی ئەم ووڵاتە لە دژی ئێران ە.

دەزگای زانیاری و هەواڵگری و ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل " شین بێت " هەواڵ دەدات کە دوو هاووڵاتی عەرەبی ئەم ووڵاتەی بە تاوانی هەنگاونان بۆ ڕفاندنی مرۆڤ و قاچاخی چەک بۆ حێزبۆڵلای لۆبنانی مانگی ڕابردوو دەست بەسەر کردووە .

سۆڵتان عەتائۆڵلا ، ٥٥ ساڵە و ڕامی شامی ٣٣ ساڵان دانیشتووی ناوچەی " الجلیل " لە باکووری ئیسرائیل بووە و پێشتر بە تاوانی قاجاخی مەواددی هۆشبەر لو لۆبنان ەوە حۆکمەکەی خۆی لە ئیسرائیل تێپەڕاندبوو.

بە پێی بەیاننامەی شین بێت قاجاخچی یەکی مەواددی هۆشبەر لە تورکیا کە لەگەڵ حێزبۆڵلا لە پەیوەندی بووە لەگەڵ ئەم دوو کەسە لە پەیوەندیدا بووە .

دەزگای زانیاری و هەواڵگری و ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە : ئەندامێکی حێزبۆڵلا لە مانگی نۆڤەمبەر لەگەڵ ئەم دوو تاوانبارە چاوپێکەوتنی کردووە و بەوان پێشنیاری قاچاخی چەکی بە ئیسرائیل ئاراستە کردبوو .

ڕۆژنامەی " تایمزی ئیسرائیل " لە زاری شین بێت لە بەردەوامیدا ووتی ، ئەم دوو کەسە لە دوای ڕاگواستنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل ، دەبوایە ئەم بارەی لە شوێنێک کۆگا بکردبا تاکوو باقی ئەندامانی حێزبۆڵلا لە ئیسرائیل دواتر دەستیان پێڕابگات .

لە ئەرکەکانی دیکەی ئەم دوو کەسە ، ئامادەکاری بوار بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانی حێزبۆڵلا لە خاکی ئیسرائیل ، شناسایی ناوەندگەلی هەستیاری ئەم ووڵاتە بۆ بە ئامانج گرتنی لە لایەن مووسەکەکانی حێزبۆڵلا و ئەنجامدانی فڕاندنی مرۆڤ لە ناو خاکی ئیسرائیل دا بووە .

بەرپرسێکی باڵا بە تایمزی ئیسرائیلی ووت : ئەم هەنگاوە نیشان دەدات کە ئێران و باقی ئەندامەکانی بە دوای کەڵک وەرگرتن لە عەرەبە ئیسرائیلی یەکان و هاوولاتیانی ئەم ووڵاتەوەن .

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل یش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند : " مێحوەری شیعە لە ماوی یەک ساڵی ڕابردوودا بە رابەرایەتی ئێران و گرووپگەلی ژێر کاریگەری ئەوان لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست بە شێوەی چالاکانە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل و قاجاخی چەکی بۆ ئەم ووڵاتە بانگەشە کردووە .

بەرپرسێکی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە ووتووێژلەگەڵ تایمزی ئیسرائیلیدا هۆشداری دا کە تاران بە دوای تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل ە بەرامبەر بە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە دژی ئێران ە .


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە