بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان : دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆم ئەنجامێکی باشی هەبووە
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان : دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆم ئەنجامێکی باشی هەبووە
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆم ئەنجامی باشی هەبووە.
دانووستانەکان کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٤ کاتژمێری خایاند و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەخۆگرتبوو.
ستیڤ ڤیتكاف، نوێنەری ئەمریکا، ڕووبەڕوو لەگەڵ عەباس عێراقچی، نوێنەری کۆماری ئیسلامی قسەی کردووە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، هەردوولا ڕێککەوتوون هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە. ئەو سوپاسی عوممانی بۆ هاوکاری كردن بۆ ئەنجامدانی ئەم دانووستانانە و ئیتاڵیاش بۆ میوانداریكردنی كرد.
ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە