بەرپرسێکی پلە باڵای ئیسرائیلی : دەتوانین بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ناوببەین

پەیامی کورد     ...   بەرپرسێکی پلە باڵای ئیسرائیلی :  دەتوانین بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ناوببەین .

هیوامان بە هەڵوەشاندنەوەی ئێران لە ژێر فشارو گەمارۆوەکانی ترامپ هەبوو .

بەرپرسێکی سەربازی و نیزامی ئیسرائیلی بە ئاماژەدان بە ەوەی کە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە ڕێگای چوار هۆکارەوە لەگەڵ ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە ، ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل دەتوانێ بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران بە شێوەی یەکجاری و تەواو لە ناو ببات .

بە پێی ڕاپۆرتێک " تەل کالمان " سەرۆکی بەشی ستراتیژیکی و بازنەی سێهەمی ئیسرائیل لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بە ناوی " ئیسرائیل توودەی " ووتی : ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێکی باش لە بواری شەڕ لە دژێ ئێران بوو .

ئەو هەورەها ووتی : نامەوێت ئەمساڵ بە ساڵی گۆڕآنکاری ناو ببوم بەڵام ساڵی گۆڕانکاریگەلی گەورە بوو . ٢٠٢٠ بینەری گۆڕانکاریگەلێک بوو کە هاوکێشەی زۆر پۆزەتیڤی جێبەجێ کرد .

ئەم بەرپرسە ئیسرائیلییە هەروەها ووتی : تەل ئەڤیڤ لە ڕێڕەوی چوار هۆکارەوە لەگەل ئێران بەرەڕوو دەبێتەوە . هۆکاری سەرەکی سیستەمی تووندڕەوانەی ئەوانە . هۆکاری دووهەم ، بەرنامە ی ئەتۆمی و هۆکاری سێهەم یش پۆتاسیەل و تواناگەلی گەورەی سەربازی ئێرانە بەڵام هۆکاری چوارەم ، هەوڵەکانی ئێران ە بۆ دزە کردن لە هەموو ناوچەکەدا .

 ئەو هەروەها ووتی ئەوەی کە چەکی ئەتۆمی بۆ ئێران دەکاتە وەکوو بیمەنامەیەک بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و مانەوەی خۆی ، بەڵام بۆ ئیسرائیل بابەتێکی بوونییە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ناو جۆرێک لە پێشبڕکێی چەکگەلی ئەتۆمییەوە بە جۆرێک کە ووڵاتانی دیکە دەڕۆنە ڕیزی ئێران ەوە و بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە تواناگەلی ئەتۆمی هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە