بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمریکی ووتارێکی گرینگ لەر سەر بۆچوونی واشینتۆن لە بەرامبەر عێراق و سوودانی دەخاتە ڕوو

پەیامی کورد   ...  بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمریکی ووتارێکی گرینگ لەر سەر بۆچوونی واشینتۆن لە بەرامبەر عێراق و سوودانی دەخاتە ڕوو

باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، شاندی حکوومەتی عێراق کە سەردانی واشینتۆن یان کرد، ئەو دڵنیایی یەیان بە ئەمریکا داوە کە کارێک ناکەن دژ بە خواستی واشینتۆن.
دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە ووتارێکدا دەڵێت، سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ ئەمریکا بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، ئاماژە ئەرێنییەکانی دەرکەوتوون و پێدەچێت واشینتۆن دەرگای کۆشکی سپی بۆ موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بخاتە سەر پشت.
بە ووتەی دۆگلاس سیلیمان، شاندەکەی عێراق دڵنیایی ئەوەیان داوە بە ئەمریکا کە ئەو بۆچوونەیان نەبێت سوودانی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە دانراوە، بەڵکوو دوو حزبی کوردی و مەسیحییەکانیش پاڵپشتی لە سوودانی دەکەن.
هەر بە ووتەی سیلیمان، شاندەکەی عێراق ئەوەشیان بۆ ئەمریکییەکان ڕوونکردوەتەوە کە ئەم حکوومەتە کار بۆ دژایەتی گەندەڵی و خزمەتکردنی عێراقیەکان دەکات، هاوکات دەیەوێت ڕێگری بکات لە بەکارهێنانی عێراق وەک پێگەیەک بۆ دەرچوون لە بازنەی سزاکانی ئێران و ڕووسیا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە