بەرپرسێکی ڕووس : نابێت ناتۆ هەڕەشە لە ڕووسیا بکات چوونکە ئەوە پاشهاتی مەترسیداری دەبێت
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ڕووس : نابێت ناتۆ هەڕەشە لە ڕووسیا بکات چوونکە ئەوە پاشهاتی مەترسیداری دەبێت
دیپلۆماتێکی پلە باڵای ڕووسیا جگە لە هۆشداریدان بە ناتۆ ڕایگەیاند لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکووری لەگەڵ هێزێکی ئەتۆمی " ڕووسیا " بەرەوڕووە و نابێ هەرەشە لە مۆسکۆ بکات و دەبێ هەموو گریمانەکان لە بەرچاو بگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن دیمیتری پۆلیانسکی جێگری باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ووتی : ئەگەر ناتۆ هەڕەشە لە ڕووسیا بکات یا خود هێرش بکاتە سەر ڕووسیا نازانم چ شتێک دەبێت چوونکە ئێمە هێزێکی ئەتۆمین .
ئەو ووتی : من باوەڕ ناکەم ئەمە قسەیەکی راست بێت بەڵام هەڕەشە کردن لە ڕووسیا و دەستوەردان لە کاروباری ئەم ووڵاتە کارێکی ڕاست نییە هەر بۆیە کاتێک لەگەڵ هێزێکی ئەتۆمی بەرەوڕووین دەبێ هەموو پاشهاتەکانی ئەم کار و کردارەی خۆی هەژمار بکات .
ئەمە لە حاڵێكدایە کە پێشتر ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە ڕووسیا تەنیا لە ئەگەرێکدا سوود لە چەکی ئەتۆمی وەردەگرێت کە سەروەری و بوونی ئەو بکەوێتە مەترسییەوە .
دیمیتری پێسکۆف ڕایگەیاند : ئێمە واتایەکمان لە ئەمنییەتی ناوخۆیی هەیە و گشتییە ، ئێوە دەتوانن هەموو هۆکارەکانی کەڵک وەرگرتن لە چەکگەلی ئەتۆمی بخویننەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە