بەرپرسێکی ڕووس : پەیوەندی ڕووسیا و ئەمریکا گەڕاوەتەوە دەورانی شەڕی سارد
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ڕووس : پەیوەندی ڕووسیا و ئەمریکا گەڕاوەتەوە دەورانی شەڕی سارد .
دیمیتری مێدۆدۆف ، جێگری بەڕێوبەری شەورای ئەمنییەتی ڕووسیا ، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە پەیوەندی ڕووسیا و ئەمریکا بە شێوەی فەرمی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو گەڕاوەتەوە دەورانی شەڕی سارد و ئەمەش بووەتە هۆی ناسەقامگیری پایەدار لە جیهان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک مێدۆدۆف ڕایگەیاند کە پەیوەندی ڕووسیا و ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوودا لە پێشبڕکێەوە بووەتە بەرەوڕوو بوونەوە و بە شێوەی فەرمی گەڕاوەتەوە دەورانی شەڕی سارد .
ئەو هەوروەها ووتی کە فشاری گەمارۆوەکان ، هەڕەشەکان ، بەرەوڕووبوونەوە و پاراستنی خۆپەرەستانەی بەرژەوەندییەکان ، جیهانیان بەرەو دۆخێکی ناسەقامگیری پایەدار هاندەدات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە