بەرگری بلینکێن لە ئیسرائیل و تاوانبارکردنی ئێران

پەیامی کورد   ...   بەرگری بلینکێن لە ئیسرائیل و تاوانبارکردنی ئێران

ئانتۆنی بلینکێن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : یارمەتیگەلی ئەمنییەتی ئێمە بۆ ئیسرائیل پیرۆزە ! ویلایەتەیەکگرتووەکان پابەندە بە ڕاوەستان لەپاڵ خەڵکی ئێران ، بە تایبەتی ژنان .

باشترین ڕێگا بۆ متمانە لەم کارە لە ڕێڕەوی دیپلۆماسییەوەیە . تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕێکارە لە لایەن ڕاستییەکانەوە پشتڕاست دەکرێتەوە .

پێش دەرچوونی تاک لایەنەی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا لە بەرجام بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سنووردار کرابوو و تاران بە پەیمانەکانی خۆی لە ڕێکەوتنەکە پابەند بوو ، کاتی پێویست بۆ ئێران بۆ دەستڕاگەیشتنی بە مەواددی درز هێنەری پێویست بۆ بەرهەم هینانی چەکی ئەتۆمی بۆ زیاتر لە یەک ساڵ بەرزببووەوە .

لە دوای دەستپێکردنی کەمپەینی بەناوبانگ بە " فشاری زۆرینە " ، ئێران لە زۆرێک لە سنوورگەلی گرینگی ڕێکەوتن دەستی هەڵگرت و چالاکییەکانی پیتاندنی خۆی بەرفراوان و خێرا کرد بە شێوەیەک کە تاکوو ئێستا ، کاتی دەستڕاگەیشتن لە ئاستی چەند هەفتە کورتتر کراوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە