بەریتانیا ئاشکراگەری بەناوبانگ ڕادەستی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... بەریتانیا ئاشکراگەری بەناوبانگ ڕادەستی ئەمریکا دەکات
ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڕەنسا ڕایگەیاند : دەزگای قەزایی و یاسایی بەریتانیا بە فەرمی ئیزنی ناردنەوەی جوولیان ئاسانژ ، بۆنیادنەری ویکی لیکس کە لەم ووڵاتەدا بەند کراوە بۆ ئەمریکا دەرکردووە .
ئاسانأ لە ئەگەری ناردنەوەی بۆ ئەمریکا ، لەوانەیە بۆ هۆی بڵاوکردنەوەی زیاتر لە ٧٠٠ هەزار سەنەدی نهێنی و شاراوە دەربارەی چالاکیگەلی سەربازی و دیپلۆماتیکی ئەمریکا بە تایبەتی لە عێراق و ئەفغانستان کە لە ساڵی ٢٠١٠ بە دواوە ئەوانی بڵاو کردووەتەوە ، بە ١٧٥ ساڵ بەند کردن مەحکووم بکرێت .
جوولیان ئاسانژ لە ئەیپریلی ٢٠١٩ و لە دوای ٧ ساڵ پەنابەری لە باڵیۆزخانەی ئێکوادۆر لە لەندەن دەست بەسەر کرا و ڕەوانەی بەندیخانە کرا .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە