بەریتانیا ئێرانی گەمارۆدا
پەیامی کورد ... بەریتانیا ئێرانی گەمارۆدا
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە تاوانی " پێدانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا بۆ کەڵک وەرگرتنی لە شەڕی دژ بە ئۆکراین " گەمارۆگەلێکی لە دژی حسێن باقری ، سید حۆجەتۆڵلا قۆرەیشی و سەعید ئاقاجانی سەپاند .
پەیڕەو لەگەڵ ئەم گەمارۆیانە کەل و پەل و دارایی کەسانی ناو براو دەستی بەسەردا دەگیرێت و سەفەرکردنیان بۆ بەریتانیا قەدەغە دەکرێت .
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا هاتووە : ئەم سێ کەسە بە تایبەتی بەرپرسیاری ڕادەستکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی کەڵک وەرگیراو لە دژی ئۆکراینن .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە