بەریتانیا باڵیۆزەکەی خۆی لە تاران بانگهێشت کرد و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو ووڵاتە زیاتر دەبێت
پەیامی کورد ... بەریتانیا باڵیۆزەکەی خۆی لە تاران بانگهێشت کرد و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو ووڵاتە زیاتر دەبێت
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند باڵتۆزت ئەم ووڵاتەی لە ئێران لە ووڵامدانەوە بەوەی کە لە سێدارەدانی " عەلیڕەزا ئەکبەری " ناوبراوە ، بە شێوەی کاتی لە تاران بانگهێشت کردووە .
دواى ئه‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌مرۆ به‌رپرسێكى پێشووى ووڵاته‌كه‌ى به‌بیانووى هه‌بونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌وڵگرى به‌ریتانیا له‌سێداره‌دا، به‌ریتانیا سزاى به‌سه‌ر داواكارى گشتى ئێران سه‌پاندو باڵیۆزه‌كه‌ى بانگێشتكردهوه.
میدیاکانی كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕایانگەیاند کە عەلیڕەزا ئەکبەری کە پۆستی باڵای جۆراوجۆری لە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران‌دا هەبووە، دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بە سیخوڕی‌کردن بۆ دەزگای سیخوڕی MI6 ی بەریتانیا، له‌سێداره داوه.
په‌یوه‌نیدار به‌م كه‌یسه ڕیشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پۆستێکیدا لە تویتەر،ئه‌م كرده‌وه‌ى ئێرانی بە "کردەوەیەکی ترسنۆکانە" ناوزه‌ندكرد.
سو‌ناک ده‌ڵێت، ئەمە کارێکی بێبەزەییانە و ترسنۆکانە بوو، لەلایەن دەسەڵاتێکی بەربەرییەوە ئەنجامدرا کە هیچ ڕێزێک بۆ مافە ئینسانییەکانی گەلەکەی خۆیان دانانێن.
جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی ، ئێمە لێپرسینەوە لە ئێران دەکەین ووڵاته‌كه‌ى سزای بەسەر داواکاری گشتی ئێران‌دا سەپاندووە، نوێنەری ئێرانی لە لەندەن بانگهێشت کردووە و بەشێوەیەکی کاتی نوێنەری بەریتانیای لە تاران "بۆ ڕاوێژ" بانگهێشت کردووەتەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە