بەریتانیا تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئێران مەحکووم دەکات

پەیامی کورد    ...   بەریتانیا تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ئێران مەحکووم دەکات

ئێران ڕۆژی هەینی ٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢١ لە دوای ٥ ڕۆژ نەمایشکردن کە بە ووتەی بەرپرسانی باڵای سەربازی و نیزامی ئەم ووڵاتە هۆشدارییەک بووە بۆ ئیسرائیل چەندین مووشەکی باڵیستیکی تاقیکردووەتەوە .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا هاوێشتنی مووشەکگەلی بالێستیکی لە ئاکامی ئەم نەمایشەدا بە پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەت ناو بردووە و مەحکوومی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، سەرەڕای مەحکوومکردنی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک لە مانۆڕە سەربازییەکەی رێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە هەوڵانەی تاران هەڕەشەیە لەدژی سەقامگیری و ئاسایشی و ناوچەیی و نێونەتەوەیی.

وەزارەتی دەروەی بەریتانیا، ڕۆژی هەینی ٢٤ی دیسەمبەر بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک لە مانۆڕە سەربازییەکەی رێژیمی ئێران، هەڕەشەیە بەدژی ئاسایشی ناوچەیی و سەقامگیری نەتەوەیی و پێچەوانەی یاساکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بۆیە داوا لە ئێران دەکەین کە بە خێراترین کات هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕابگرێ.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ” ئیرنا” ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە کە سوپای پاسداران لەو مانۆڕە سەربازییەدا ١٦ مووشەکی بالستیکی تەقاندوە و تاقیکردوەتەوە.

هەروەها سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە مووشەکگەلی بالێستیکی ئەم ووڵاتە بۆردی بەرامبەر بە ٢ هەزار کیلۆمەترە و هەر بەم شێوەیە ئەم مووشەکانە دەتوانن بنکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە بکەنە ئامانج

ئەو مووشەکانەی کە تاقیکراونەتەوە لە جۆرەکانی” عیماد، قەدر، سجیل، زلزال، دیزفوول و زولفەقار” بووە کە مەودای ڕۆیشتنیان ٣٥٠ تا ٢٠٠٠ کیلۆمەترە.

ئیسرائیل یش لەگەڵ هەوڵەکانی هێزە جیهانییەکاندا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ دژایەتی دەکات و ماوەیەکی زۆرە هەڕەشە دەکات کە لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی ، هەنگاوی نیزامی و سەربازی لە دەستووری کاری خۆیدا هەیە . ئیسرائیل لە ئێستادا تەنیا ووڵاتێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە چەکی ئەتۆمی دەستی ڕاگەیشتووە


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە