بەریتانیا خاوەنی ڕووسی یانەی چێڵسی ی گەمارۆدا
پەیامی کورد ... بەریتانیا خاوەنی ڕووسی یانەی چێڵسی ی گەمارۆدا
دەوڵەتی بەریتانیا ڕۆمەن ئابرامۆڤیچ ی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا گەمارۆ داوە .
لەندەن ماوەیەکە کە مەبەستی سەرەکی پارە و پوولەکانی ڕووسیایە و دەوڵەمەندانی ڕووسی منداڵەکانی خۆیان لە قوتابخانەگەلی گرانبەهای ئەم ووڵاتە ناونووس دەکەن . ئێستا بەریتانیا بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ، گەمارۆگەلێکی لە دژی ڕۆمەن ئابرامۆڤیچ ، خاوەنی یانەی فووتناڵی چێڵسی ، و ئیگوور سچین ، بەڕێوبەری جێبەجێ کاری کۆمپانیای نەوتی گەورەی رووس نەوت Rosneft سەپاندووە . بەم پێیە دارایی یەکانی ئەم کەسانە داخراوە و ئیزن یان نەدا سەردان و سەفەری ئەم ووڵاتە بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، ئەم دوو میلیاردێرە لەگەڵ ئۆڵگ دریپاسکا و چوار ئۆلیگارشی ڕووسی دیکە ، سەرناس ترین سەرمایەدارەکانن کە لە کاتی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ەوە ، بە لیستەی گەمارۆوەکانی بەریتانیا زیاد کراون . ئەم هەنگاوە لە دوای ڕەخنەگەلێک لە سەر ئەوەی کە بەریتانیا لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ڕووسیا زۆر هێواشتر و لە سەرخۆتر هەڵگرتووە ، دێتە ئاراوە .
ئەم گەمارۆوە بەرنامەکانی ئابرامۆڤیچ ی بۆ فرۆشتنی یانەی چێڵسی لە لیگی باشترینەکان ڕادەگرێت و لە ڕاستیدا قارەمانی ئێستای ئەورووپا دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی دەولەتەوە . ئەم تیمە دەتوانێ بەردەوامی بە یارییەکانی خۆی بدات ، بەڵام دەوڵەت ڕایگەیاندووە تا کاتێک کە خودی ئابرامۆڤیچ سوودمەند نەبێت ئامادەیە یانەکە بفرۆشێت .
بۆریس جانسن ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەمبارەیەوە ووتی : " بۆ کەسانێک کە پاڵپشتی لە هێرشەکانی پووتین بۆ سەر ئۆکراین یان کردووە ، هیچ پەناگایەکی ئەمن بوونی نییە . ئێمە بەدوای ئەو کەسانەوە کە توانمەندی کوشتنی کەسانی سڤیل ، وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و داگیرکردنی نایاسایی خاکی ووڵاتانی سەربەخۆ دەستەبەر دەکەن ، ەوە دەبین .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە