بەریتانیا : دانووستان لە سەر بە دەوڵەت بوونی فەلەستین دەکەین

پەیامی کورد   ...  بەریتانیا : دانووستان لە سەر بە دەوڵەت بوونی فەلەستین دەکەین

وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، دانووستان دەکەن بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستینی سەعوودییەش هەمان رۆڵیان لەگەڵدا دەگێرێت، بەڵام هەستیاری دۆخەکە رێگەرە لەوەی وادەیەک بۆ هەنگاوە دیاری بکرێت، پێشەنگی کارەکانی بەریتانیاش لەو دۆسیەیە گەڕاندنەوەی سەقامگیری گواستنەوەی دەریاییە لە دەریای سور.

تارق ئەحمەد وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تۆڕی میدیایی "العربیة"ی راگەیاند، بەریتانیا بە ڕێرەوی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستینی دەڕوات، سەعوودییەش رۆڵێکی گەورەی هەیە لە دانووستانەکانی دەوڵەتی فەڵەستینی، سیاسەتی بەریتانیاش پشتیوانی لە جیاکردنەوەی ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەستیاری دۆخی ئێستای ناوچەکە رێگری لە دانانی وادەیەک دەکات بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستینی، پێویستە هەوڵی نێودەوڵەتی یەک بخرێت بۆ پاراسنی مافی فەلەستینییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو ، لەندەن نایەوێت دۆخی ناوچەکە هێندەی دیکە ئاڵۆزی تێبکەوێت، هەروەها پاراستنی گواستنەوەی دەریایی لە دەریای سوور پێشەنگی کارەکانیانە، ئێران پشتیوانی لە حەماس و حووسییەکان و حزبۆڵڵا دەکات، ئەگەر تارانیش بیەوێت رۆڵی هەبێت لە رێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان پێویستە پشتیوانییەکانی بۆ ئەو گرووپە چەکدارانە رابگرێت.


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە