بەریتانیا داوا لە ئیمارات دەکات زیندوو بوونی یەکێک لە کچەکانی حۆکمڕانی ئەو ووڵاتە بسەلمێنیت

پەیامی کورد    ...     بەریتانیا داوا لە ئیمارات دەکات زیندوو بوونی یەکێک لە کچەکانی حۆکمڕانی ئەو ووڵاتە بسەلمێنیت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، دۆمینیک ڕاب وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا داوای لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە دۆسیەگەلێک بخاتە ڕوو تاکوو زیندوو بوونی شێخە لەتیفە - کچی حۆکمڕانی دوبەی بسەلمێندرێت . بی بی سی ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە بەو پێیە شێخە لەتیفە کچی حۆکمڕانی دوبەی ڕایدەگەێنێت کە بەند کراوە و مافی ئەوەی نییە کە بچێتە دەرەوە . لەم ڤیدیۆیەدا ئەمیرە لەتیفە کچی موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم حاکمی دوبەی لە ساڵی ٢٠١٨ دا هەوڵی دا کە لە ئیمارات هەڵبێت و ببێتە پەنابەری ئەمریکا بەڵام ئەو لە کەشتییەک دا دەست بەسەر کرا و خۆی دەڵێ بەدیل گیراوە .

ئێستا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە : هەر کەسێک مرۆڤ بێت حەز دەکات ئەو دۆسیانەی کە نیشانی دەدەن ئەم کچە زیندووە ببینێت . ڕاب بە بی بی سی ووتووە : بەریتانیا نیگەرانی دۆخی پێش هاتوو بۆ ئەم کچەیە و لە ڕێگای نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات .

لەتیفە کە تەمەنی ٣٥ ساڵ ە و لەم ڤیدیۆیەدا دەڵێ کە لە ڤێلایەک کە حۆکمی بەندکردنی هەیە دیل گیراوە و دیلە . هەروەها دەڵێ ئەگەر ئەم ڤیدیۆیە بڵاو کرایەوە یا ئەو مردووە یاخود لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە .

هەروەها لە زاری میل ئۆنلاین ڕاگەیندراوە کە ئەم کچە ڕایگەیاندووە کە پزیشکانی ئیماراتی لە نەخۆشخانە مەواددی بێهۆشکەر یان لیداوە تاکوو بتوانن پێشی پێ بگرن بۆ ئەوەی کە نەبێتە هۆی کێشە و گرفتەوە .

هەر لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بەوەی کە ووڵاتەکەی ئیمارات بە هۆی ئەم کچەوە دەخاتە گەمارۆوەوە یا خود نا ووڵامی دایەوە و ووتی : هێشتا هیچ شتێک بۆ ئێمە ڕوون نییە ، ئێمە دەبێ بەڵگەی زیندووبوونی ئەم کچە ببینین .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە