بەریتانیا سزا بەسەر ٣٨٦ ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیادا دەسەپێنێت
پەیامی کورد ... بەریتانیا سزا بەسەر ٣٨٦ ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیادا دەسەپێنێت
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، لەندەن سزای بەسەر ٣٨٦ ئەندامی پەرلەمانی رووسیای فیدڕاڵ " ئەنجوومەنی دۆما " دا سەپاند، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی دەنگیان داوە بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆهانسک و دۆنێتسک کە پێشتر بەشێک بوون لە ئۆکراین.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئەو پەرلەمانتارانەی ڕووسیا کە بەریتانیا سزای بەسەر سەپاندوون ژمارەیان ٣٨٦ پەرلەمانتارە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەنگیان داوە بە سەربەخۆیی هەردو ناوچەی لۆهانسک و دۆنێتسک، ئەو دوو ناوچەیەش پێشتر حکوومی خۆبەڕێوبەرییان راگەیاندوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سزاکان بلۆکەکردنی سامان و موڵکی ئەو پەرلەمانتارانە لە بەریتانیا دەگرێتەوە لەگەڵ قەدەغەی گەشتکردنیان بۆ بەریتانیا.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە