بەریتانیا و فەڕەنسا ڕێکەوتننامەیەکی هاوبەش بۆ پێشگرتن لە کۆچی نایاسایی نێوان ئەو ووڵاتە واژوو دەکەن
پەیامی کورد ... بەریتانیا و فەڕەنسا ڕێکەوتننامەیەکی هاوبەش بۆ پێشگرتن لە کۆچی نایاسایی نێوان ئەو ووڵاتە واژوو دەکەن
بەریتانیا و فەڕەنسا ڕێکەوتننامەیەکی نوێیان واژوو کرد کە بەو پێی کۆچی نایاسایی لە ڕێگای کەناڵی ئاوییەوە ڕابوەستێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیری ووڵاتی بەریتانیا ڕایگەیاند بە پێی رێکەوتننامەی نوێ ژمارەی هێزەکانی گەشت لێدان لە کەنارئاوەکانی فەڕەنسا دەبێتە دوو بەرامبەر و کەل و پەلی نوێ لەوانەش فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و ڕادار تێدا بەکار دەهێنرێت .
جێگای ئاماژەدانە ساڵی ڕابردوو سەدان کەس ، لەوانەش هەندێک منداڵ لە حاڵی تێپەڕبوون لە ئۆردووگاگەلی کاتی باکووری فەڕەنسا بەرەو باشووری بەریتانیا خنکاون . ئەم ڕێگایە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاگەلی هاتن و چوون ی جیهانە .
بە ووتەی پاتل بەرپرسانی فەرەنسەوەی تاکوو ئێستا ٥٠٠٠ کۆچبەریان لە سەفەر کردنی نایاسایی بۆ ووڵاتی بەریتانیا گەڕاندوەتەوە و لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ، بەریتانیا بڕی ١٥٠ میلیۆن پاوەنی بۆ ئەم هەنگاوە داوەتە ووڵاتی فەرەنسا .
هەروەها بنەماڵەیەکی کورد کە ژمارەیان ٥ کەس بوو هەر لەم ڕیگایەدا بە داخەوە خنکان .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە