بەریتانیا و یەکیتی ئەورووپا لە سەر پەیمانی تیجاری دوای بێرگزیت گەیشتنە ڕێکەوتن

پەیامی کورد     ...    بەریتانیا و یەکیتی ئەورووپا لە سەر پەیمانی تیجاری دوای بێرگزیت گەیشتنە ڕێکەوتن

لەگەڵ ئەم ڕێکەوتننامەیە کۆتایی بە چەندین مانگ گێرە و کێشەی هەر دوو لایەن لە سەر داهاتووی تیجاری دێت .

دەوڵەتی بەریتانیا ئەم ڕێکەوتنەی هەواڵێکی زۆر گرینگ و جێگای سەرنج وەسف کردووە . ئۆرسێللا فۆن دێرلاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکەوتننامەیە عادیلانە و جێگای گرینگی یە .

ئەمە گەورەترین مامەڵەی تیجاری دوو لایەنەیە کە لە لایەن هەر دوو لایەنەوە واژوو کراوە .

بە بێ ڕێکەوتن ، بەریتانیا و یەکیتی ئەورووپا ناچار بوون گۆمرۆک گەلێکی بەرفروان لە سەر کاڵا و شت و مەک و خزمەتگوزارییەکانی یەکتر لە یەکەمی جانیوەری یەوە دابنێن . هەورەها هەر ڕێکەوتنێک دەبێ لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانی بەریتانیا و ئەورووپاوە پەسەند بکرێت .

بۆریس جۆنسن ووتوویەتی : هەر شتێک لە ماوەی هەمە پرسی سالی ٢٠١٦ و لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ڕابردوودا قەولی بە خەڵک دراوبوو بەم ڕێکەوتنە ئەنجام دراوە .

ئەو هەورەها ووتوویەتی : ئێمە کۆنترۆڵی پارە ، سنوور ، یاساکان ، تیجارەت و ئاوەکانی ماسیگیری خۆمانمان جارێکی دیکە بە دەستەوە گرت و بە دەستمان هێنایەوە 


ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە