بەریتانیا پلانی پەنابەری لەگەڵ تورکیا تێکدا و هەڵیوەشاندەوە : ووڵاتێکی سەلامەت نییە!

پەیامی کورد   ...  بەریتانیا پلانی پەنابەری لەگەڵ تورکیا تێکدا و هەڵیوەشاندەوە : ووڵاتێکی سەلامەت نییە!

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، پلانی بەریتانیا بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێک بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ تورکیا لەلایەن حکوومەتی بەریتانیاوە هەڵوەشێندراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، لە ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیادا دەرکەوتووە کە تورکیا ووڵاتێکی ئەمن نییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

ڕاگەێندراوە کە بەو پێیەی یاساکانی دژە تیرۆر لە چوارچێوەی سەربەخۆیی دادوەری دا بەکارناهێنرێن ، قەناعەتیان هەیە کە تورکیا ووڵاتێکی ئەمن نییە بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ تورکیا.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکوومەتی بەریتانیا دەیەوێت ڕێککەوتنی پەنابەران لەگەڵ تورکیا واژوو بکات ، هاوشێوەی ئالبانیا، بەڵام لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا تورکیا پێوەرەکانی بەدی نەهێنا و پلانی ئەو ڕێککەوتنە بەهۆی "دەوڵەتێکی نائارام"ەوە هەڵوەشایەوە.


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە