بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەوڵەمەندان ؛ ئاڵمانیا زانیاری نهێنی دەکڕێت
پەیامی کورد ... بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەوڵەمەندان ؛ ئاڵمانیا زانیاری نهێنی دەکڕێت .
وەزیری دارایی ئاڵمانیا فەرمانی کردووە کە زانیاری نهێنی و شاراوەی پەیوەندیدار بە هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتە کە دارایی یان لەدۆبەی هەیە بکڕنەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەسۆشۆیتێدپرێس ، ئۆلاف شۆڵتس ، وەزیری دارایی و مالییەی ئاڵمانیا دەڵێ کە بەم هەنگاوە دەوڵەت هەوڵی بەرەنگاربوونەوە لەگەل هەڵاتنی ماڵیاتی دەدات .
وەزیری مالییەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەم سی دی یە زانیارییەکانی ڕۆژی چوارسەممە وەردەگرێت و خەریکی پێداچوونەوە و بەدواداچوونیەتی تاکوو کەسە سەرپێچیکارەکان بدۆزێتەوە و دۆسیەگەلێک لە دژیان درووست بکات .
شۆڵتس هەروەها ووتی : ئێمە لە هەر جۆرە شێوازێک بۆ دۆزینەوەی هەڵاتووانی ماڵیاتی کەلک وەردەگرین لەگەڵ کۆمەڵێک زانیاری نوێ ، ئێمە گۆشە تاریکەکان کە تاوانباران تاکوو ئێستا لە ئێمەیان شاردووەتەوە بەرچاو و دەیخەینە ڕوو
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە