بەر لە ٢٥ ساڵ مەلا موحەمەد ڕەبیعی کاسایەتی سیاسی و ئائینی و شاعیر و نووسەری کورد لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیمی ئێرانەوە تێرۆر کرا

پەیامی کورد     ...   بەر لە ٢٥ ساڵ مەلا موحەمەد ڕەبیعی کاسایەتی سیاسی و ئائینی و شاعیر و نووسەری کورد لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیمی ئێرانەوە تێرۆر کرا

٢٥ ساڵ بەسەر تێرۆرکردنی مەلا محەممەد ڕەبیعی تێپەڕی

٢٥ ساڵ بەسەر تێرۆری مەلا ''محەممەد ڕەبیعی'' کەسایەتیی سیاسی، ئایینی، شاعیر و نووسەری کورد لەلایەن کاربە دەستانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان تێدەپەڕێت و هێشتا لێکۆڵینەوەیەکی بێ لایەن لەبارەی هۆکاری گیان لە دەستدانی نەکراوە.  

ئێوارەی ڕۆژی ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی، تەرمی بێ گیانی مەلا محەممەد ڕەبیعی، پێشنوێژی پێشووی سونییەکانی شاری کرماشان، لەسەر شەقامێکی شاری کرماشان دۆزرایەوە.

پزیشکی دادوەری پارێزگای کرماشان دوای دۆزرانەوەی تەرمی مامۆستا ڕەبیعی، هۆکاری مردنەکەی بە جەڵتەی دڵ لەقەڵەم دا، بەڵام لایەنگران و خەڵکی کرماشان و شارەکانی دیکەی کوردستان ئەوەیان ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاند، مامۆستا ڕەبیعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سەرلەبەیانی ڕفێندراوە و دواتریش کوژراوە.

دوای ٢٥ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر تێرۆری مەلا محەممەد ڕەبیعی، جگە لەوەی کە هەندێک کەس بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینەوە سزا دران، هێشتا لێکۆڵینەوەیەکی بێ لایەن لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی نەکراوە و بنەماڵەی ئەو کەسانەش کە ڕۆڵەکانیان لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژران، هێشتا چاوەڕێی سزادانی بکوژەکان دەکەن.

مامۆستا ڕەبیعی ساڵی ١٣١١ لە گوندێکی ناوچەی دیواندەرە لەدایک بوو و خوێندنی مامۆستایەتیی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواو کردبوو.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە