بەستنی سانتریفیووژی نوێ لە دامەزراوەکانی نەتەنز و فەردوو

پەیامی کورد    ...   بەستنی سانتریفیووژی نوێ لە دامەزراوەکانی نەتەنز و فەردوو .

باڵیۆز و نوینەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەننا هەواڵ ەک بەستنی سانتریفیووژی نوێ لە دامەزراوەکانی نەتەنز و فەردوو دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک کازم غەریب ئابادی باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەننا ڕایگەیاند : سەرەڕای سوپاس و پیزانین بۆ زانایانی تێکۆشەری ئەتۆمی ووڵاتەکەمان ، دوو زنجیرەی ٣٤٨ دانەیی لە سانتریفیووژەکانی ئای ، ئاڕ ، دوو ، ئێم بە توانایی چوار بەرابەر لە چاو جۆری ئای ، ئاڕ ، یەک ی خۆی بە سەرکەوتوویی لە نەتەنز بەستراو خەریکی کارکردنن لەگەل یوو ئیف ٦ دا .

غەریب ئابادی لە بەردەوامی پەیامەکەی خۆیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر نووسی : بەستنی دوو زنجیرە لە سانتریفیووژگەلی ئای ئاڕ ٦ یش لە فەردوو دەستی پێکردووە . بەستنی ژمارەیەکی زیاتر لە سانتریفیووژگەلی نوێ ، لە ڕیدایە .

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە بەردەوامیدا ووتی : ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی هێشتا توانای ئەنجامدانی چالاکیگەلی تاقیکردنەوەی ڕاستییە و لە پێشکەوتنە بەرنامەدارێژراوەکان لم بوارەدا ئاگادار دەکرێتەوە .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە