بەشار ئەسەد : "دیمه‌شق درێژه به ووتووێژ له‌گه‌ڵ توركیا نادات مەگەر بەم مەرجە !
پەیامی کورد ... بەشار ئەسەد : "دیمه‌شق درێژه به ووتووێژ له‌گه‌ڵ توركیا نادات مەگەر بەم مەرجە !
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆككۆماری سووریا، له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، "دیمه‌شق درێژه به ووتووێژ له‌گه‌ڵ توركیا نادات، مه‌گه‌ر ئامانجه‌كه‌ی "كه كۆتایی هێنانه به داگیركاری" و ده‌ستبه‌رداربوون له پشتیوانیكردنی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات.
به‌گوێره‌ی میدیاکانی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدۆلهییان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیكرده‌وه كه "دیمه‌شق په‌رۆشی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێسته‌كانه له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌میشه‌یی، به تایبه‌ت كه كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كه‌م ووڵات بوو كه له شه‌ڕی دژی تیرۆر له پاڵ گه‌لی سووریا وه‌ستا"سه‌رۆكی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌م كاته‌دا گرینگییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌تایبه‌تی كه شایه‌تحاڵی پێشهاته خێراكانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو ووڵات".لای خۆیه‌وه ئه‌میرعه‌بدۆلهییان رایگه‌یاندوه، سووریا ووڵاتێكی گرینگ و كاریگه‌ره، هه‌ر بۆیه‌ش به‌هێزی و گه‌شه‌سه‌ندنی سووریا هێز و گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌كه به‌گشتی و ئێران به‌تایبه‌تیه".وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌ش كردوه، "ئێران و سووریا له یه‌ك دوو ڕییاندا وه‌ستاون و پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ یه‌كتر ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، ووڵاته‌كه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی به هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی سووریا هه‌یه و پێیوایه هه‌ر دیالۆگێك له نێوان سووریا و توركیا ئه‌گه‌ر جیددی بێت، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی یه بۆ قازانجی هه‌ردوو ووڵات و ناوچه‌كه".له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌شار ئه‌سه‌د ئاشكرای كردووه، "سووریا هه‌میشه هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانی له سه‌ر بنه‌مای خه‌می خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی سووریا داده‌نێت و له‌م ووتووێژانه‌دا ناچێته پێشه‌وه تا ئامانجه‌كه‌ی كه كۆتایی هێنانه به داگیركاری و ده‌ست به‌رداربوون له پاڵپشتیكردنی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە