بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا لە لایەن یاسادانەرانی کۆماریخوازی ئەمریکاوە تۆمەتبار کرا بە پشتیوانی لە ئێران
پەیامی کورد ... بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا لە لایەن یاسادانەرانی کۆماریخوازی ئەمریکاوە تۆمەتبار کرا بە پشتیوانی لە ئێران
بەشێک لە یاسادانەرانی کۆماریخوازی ئەمریکی و هەروەها بەشێک لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشی فارسی کاناڵی تەلەڤیزیۆنی ” دەنگی ئەمریکا” بە پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری” واشینتۆن ڤێری بەیکن” دوێنێ شەممە ئێسکات پێری، ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و ٦ کەسی دیکە لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا، سەرەڕای تۆمەتبار کردنی بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا بە پشتیوانی کردن لە ڕێژیمی ئێران، داوایان لە بەرپرسی کاناڵی دەنگی ئەمریکا کردووە کە هەموو بەڵگەنامە ناوخۆییەکانی پەیوەندیدار بە وەرگرتنەوەی دووبارەی” ستارە درەخشێش” بداتەوە بە کۆنگرەی ئەمریکا.
هەروەها لەدڕێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، دژبەرانی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن: کۆماری ئیسلامی ئێران دزەی کردوەتە ناو بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا و ڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکا و ئەو کاناڵە تەنیا کار ناس گەلێک دەبەنە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکەیان کە ڕێک ئامانجەکانی ئێران دەپێکن و بانگەشە بۆ ویستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و هەروەها ئەو کاناڵە بە بەرپرسایەتی و ڕێبەری ستارە درەخشێش لە دەنگی ئەمریکاوە بووە بە دەنگی تاران
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە