بەشێکی دیکە هاوکاری سەربازی و لۆجیستیکی دەگاتە هەرێمی کوردستان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە

پەیامی کورد      ...    بەشێکی دیکە هاوکاری سەربازی و لۆجیستیکی دەگاتە هەرێمی کوردستان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە

جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، ئەمڕۆ به‌شێکی دیکەی ھاوکاری سەربازی ھاوپەیمان، دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە.

لیوا قارەمان کەمال، ڕایگەیاند : لە بەردەوامی ھاوکاری سەربازی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە، ئەمڕۆ به‌شێکی دیکەی ھاوکارییەکان دەگات و، بەردەوامیش دەبێت، کە ھاوپەیمانان دەیدات بە ھێزی پێشمەرگە.

لیوا قارەمان کەمال ووتیشی: ئەو ھاوکارییەی ئەمڕۆ پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، پێکدێت لە ئوتۆمبێل و پێداویستی سەربازی، بڕیاریشە ھاوکارییەکان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

ووتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت لە بەردەوامی ئەو ھاوکارییانەیە، کە ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دەیکەن.


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە