بەشێکی گفتووگۆوەکانی سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر کۆماری ئیسلامی بووە
پەیامی کورد ... بەشێکی گفتووگۆوەکانی سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر کۆماری ئیسلامی بووە
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ گەیشتە تەلئەڤیڤ و لەگەڵ بەرپەرسانی باڵای ئیسرائیل دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد.
سەرەتا له‌گەڵ ئیسحاق هێرتزۆگ سه‌رکۆماری ئیسرائیل کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند : په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له جاران به‌هێزتره و هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ووڵاتانی ناوچه‌كه دەدەین.
سەرۆککۆماری ئیسرائیلیش لەوبارەوە ووتی: ▫️بایدن هه‌میشه پاڵپشتی ئیسرائیلی كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاوتوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش ده‌كه‌ین.
دواتر بایدن لەگەڵ یائیر لاپید سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و باسیان لەوە کرد کە ته‌لئه‌ڤیڤ و واشینتۆن له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیەتییه‌كی جیهانی دژی کۆماری ئیسلامی، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
سەرۆککۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی دەچێتە فەلەستین و لەگەڵ مەحموود عەباس کۆ دەبێتەوە و پاشان بەشداری کۆبوونەوەی لووتکەی ووڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو دەبێ.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە