بەشێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا داوایان کردووە کە ئینتەرنێتی بێ سانسۆر بۆ خەڵکی ئێران دابین بکرێت

پەیامی کورد     ...  بەشێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا داوایان کردووە کە ئینتەرنێتی بێ سانسۆر بۆ خەڵکی ئێران دابین بکرێت

لە نامەیەکدا بەشێک لە نوێنەرانی دیموکرات و کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا، داوایان لە "بلینکێن"  وەزیری دەرەوە و "جێنت یەلێن" وەزیری خەزێنەداری دەوڵەتی "جۆ بایدن" کردووە کە ئینتەرنێتی بێ سانسۆر بۆ خەڵکی ئێران دابین بکەن.

ئەو نوینەرانە پێکهاتوون لە ١٤ نوێنەری دێموکرات و ٧ نوێنەری کۆماریخواز کە داوایان لە "بایدن" کردووە هەتا دڵنیا بێت لەوەی کە ئایا خەڵکی ئێران دەتوانن بە شێوەی یاسایی دەستیان بە ئامێری پێشکەوتووی ئازادی بیروڕادەربڕین و پێداویستییەکانی دامەزراندنی زانیاریی ڕاست ڕابگات یان نا.

لەو نامەیەدا هاتووە: "لە سەردەمی سەرۆککۆماری ئیبراهیم ڕەئیسیدا کە ڕابردووەکەی لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە، لەوانەیە بەرتەسککردنەوەی دەست پێڕاگەیشتنی خەڵکی ئێران بە زانیاری خێراییەکی زۆرتر بەخۆیەوە ببینێت".

هەروەها لە درێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە: "ئامانج لە گەڵاڵەی ناسراو بە پاراستنی دنیای خوازەکی کە لە مەجلیسی ئێراندا پەسند کراوە ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی گشتی بخاتە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی ڕێکخراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی خۆیەوە".


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە