بەشە بوودجەی پارێزگای هەولێر لە لایەن وەزارەتی داراییەوە خەرج دەکرێت
پەیامی کورد ... بەشە بوودجەی پارێزگای هەولێر لە لایەن وەزارەتی داراییەوە خەرج دەکرێت
جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند دوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بوودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج بکەن کە ٢٨ملیار دینارە.
مەسعوود موحەمەد، جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند : حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە ٢٨ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر خەرج بکرێت و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکارانمان لە پارێزگا سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
مەسعوود موحەمەد ووتیشی، ئەو پارەیە بۆ ھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی ھەولێرە و پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام دەدەین.
موحەمەد باسی لەوەشکرد، ھەرکاتێک پارەکەمان بەدەست گەیشت ئەوکات ووردەکاریەکانیش ئاشکرا دەکەین، چوونکە ئێمە داواکارییەکانمان پێشکەش کردووە و رەنگە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت بۆیە نامانەوێت تا ئەو کاتەی نەگات باسی بکەین، بەڵام بەشە بوودجەکە وەکووخۆی خەرج دەکرێت تەنھا ئهگەر گۆڕانکاری لەپڕۆژەکان بکرێت، ئەوەی گرینگە ئەمڕۆ بەشە بوودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج دەکرێت.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە