بەغدا بەم هۆکارەوە داوای هەماهەنگی و یارمەتی لە هێزی پێشمەرگە دەکات
پەیامی کورد ... بەغدا بەم هۆکارەوە داوای هەماهەنگی و یارمەتی لە هێزی پێشمەرگە دەکات
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایدەگەێنێت : پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق زۆر پێویستە و، حكوومەتی عێراقیش گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی كە پێویستە ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە، بۆیە داوای ھەماھەنگی لە پێشمەرگە دەكەن.
ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، باسی لەوە كردووە كە لەگەڵ ھێزەكانی پێشمەرگە ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان، لەو بارەیەوە، لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت، ووتی، ھەر كاتێك ئەو بۆشاییە ئەمنیانە پڕ كرانەوە، دوژمن و تیرۆریستانی داعش ناتوانن بە ئاسانی كردەوە ئەنجام بدەن، بۆیە پڕكردنەوەی بۆشاییەكان زۆر پێویستە.
تەڵعەت ووتیشی: "ھەر كاتێك بزانین لە ھەر شوێنێك مەترسی لەسەر ھەرێمی كوردستانە و بۆشایی ئەمنی ھەیە، بە ھێزی پێشمەرگە پڕی دەكەینەوە و رێگە نادەین ھیچ مەترسییەك بۆ سەر ھەرێم درووست ببێت".
ناوبراو باسی لەوەش كرد، ھێزەكانی سوپا و حكوومەتی عێراقیش ھەستیان بەوە كردووە، كە ئەو بۆشاییە زیانی زۆری بۆ ئەوان ھەیە و پێویستە بە ھاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە پڕی بكەنەوە، چوونكە رۆژانە داعش ھێرشیان دەكاتە سەر.
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەشڵێ: "دواكۆبوونەوەمان، كە لە مەخموور لەگەڵ سیروان بارزانی و فەرماندەیی فیرقەی ١٤لە مەخموور ئەنجام درا و منیش بەشدار بووم، تێیدا باس لەوە كرا كە لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی ھەیە، پڕ بكرێتەوە و ھێشتاش بۆ ناوچەكانی دیكە كۆبوونەوە نەكراوە و چاوەڕێ دەكەین دانیشتن بكرێت".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە