بەغدا دواهەمین مووڵەتی بۆ هەژموونی نیزامی و سەربازی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   بەغدا دواهەمین مووڵەتی بۆ هەژموونی نیزامی و سەربازی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند .

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند دواهەمین مووڵەتی هەژموونی نیزامی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق ٣١ی جانیوەری یە و ئەمریکا ش داواکاری هێڵانەوەی هێزەکانی لە عێراق نەبووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک تەحسین خەفاجی ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : کۆمیتەی هاوبەشی عێراق و ئەمریکا جێبەجێ کردنی دەرئەنجامی گفتۆگۆی ستراتیژیکی لە نێوان بەغدا و واشینتۆن ی دەست پێکردوە . بە پێی ڕێکەوتن گەلی ئەنجام دراو لە نێوان هەر دوو لایەن لە جەرەیانی گفتۆگۆگەلی ستراتیژیکی دواهەمین مووڵەتی دیاریکراو بۆ هەژموونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق ٣١ی جانیوەری دەبێت .

ئەو هەروەها ووتی : عێراق هیچ داواکارییەکی لە لایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە پاراستن و هێڵانەوەی هێزەکانی لەو ووڵاتەدا پێنەگەیشتووە .هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لایەن لە بواری ڕاهێنان و گۆڕینەوەی ئەزموون ە و هاوکارییەکی بەردەوام لە نێوان هەر دوو لایەن لە بواری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش دا بوونی هەیە .

خەفاجی هەروەها ووتی : ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە دەرچوون لە عێراق کردووە .

ئەمریکییەکان لە عێراق بنکە یا نوەندی نیزامی جگە لە بەشێکی کەم لە بنکەی عین الاسد دا نییە کە ئەوەش لە ئێستادا لە ژێر فەرماندەیی ئەرتەشی عێراق دا ئیدارە دەکرێت و هەروەها پێگەی حەریری کە ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی عێراق لەوێن و بەشێکی گەورەی لە کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دایە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە