بەقایی : دانووستان لەگەڵ ووڵاتانی ئەورووپایی بڕیارە ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵ بەڕێوە بچێت
پەیامی کورد ... بەقایی : دانووستان لەگەڵ ووڵاتانی ئەورووپایی بڕیارە ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵ بەڕێوە بچێت
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: دانووستانی ئەتۆمی لەگەڵ بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا ڕۆژی هەینی لە ئەستانبووڵ بەڕێوە دەچێت.
ئیسماعیل بەقایی سەرلەبەیانی دووشەممە ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچن.
ئەم لێدوانە دوای هۆشداری سێ ووڵاتی ئەورووپی هات کە ئەگەر دانووستانەکان دەست پێنەکەنەوە، ئەوا سزا نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران دەسەپێندرێتەوە.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە