بەم زووانە ئێران پەردە لە سەر مووشەکگەلی بۆردی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە لایەن ئەرتەشی ئەو ووڵاتە لادەدا
پەیامی کورد ... بەم زووانە ئێران پەردە لە سەر مووشەکگەلی بۆردی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە لایەن ئەرتەشی ئەو ووڵاتە لادەدا
ئیلهامی ، جێگری هێزی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند : مووشەک گەلیک بە بۆردی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە داهاتوویەکی نزیکدا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش ەوە پەردەی لە سەر لادەدرێت .
بەرهەم هێنانی ڕادار بە تەواوی خۆجەیی و ناوخۆیی و بە بۆردی ٣٠٠ کیلۆمەتر و هەروەها چاودێری جۆرەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بەرزایی زیاتر لە ٤٧ هەزار پا لە ڕێکخراوی ڕەزمی هیزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە سۆڵتەی تەواو و دۆزینەوەی ئان و ساتی لە سنوورە ئاسمانییەکانی ئەو ووڵاتە دەدات .
لە ئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە هەڵەیکی دوژمن لە ئان و سات دا وولامێکی زۆر قورس و لە جێ دەدەینەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە