بەم زووانە دەتوانرێت بە یەک دڵۆپ خوێن سێ جۆری مەترسیداری شێرپەنجە دەستنیشان بکرێت

پەیامی کورد   ...   بەم زووانە دەتوانرێت بە یەک دڵۆپ خوێن سێ جۆری مەترسیداری شێرپەنجە دەستنیشان بکرێت

هەرچەندە شێرپەنجەی پەنکریاس و قۆڵۆن و گەدە لە کوشندەترین شێرپەنجەکانی جیهانن، بەڵام پشکنینی خوێنی سەربەخۆیان نییە.

بەم زووانە ڕۆژێک دێت کە پشکنینێکی نوێ لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دەتوانێت سێ جۆری گرینگی شێرپەنجە بە خێرایی و ووردبینییەکی زۆر دەستنیشان بکات تەنها بە پشکنینی دڵۆپێک خوێنی ووشککراوە.

لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا ئەم ئامرازە تاقیگەییە سەرکەوتوو بوو لە دەست نیشانکردنی نەخۆشانی تووشبوو بە شێرپەنجەی پەنکریاس و گەدە و قۆڵۆن بە شیکارییەک کە تەنها چەند خولەکێکی خایاند. توێژەران دەڵێن ئەم پشکنینە، بە دیاریکردنی هەندێک مادەی کیمیایی لە خوێندا، شێرپەنجە لە مرۆڤەکاندا لە 82% بۆ 100%ی حاڵەتەکاندا دەستنیشان دەکات.


ئەم بابەتە 52823 جار خوێندراوەتەوە