بەم هۆکارەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕاگیرا
پەیامی کورد ... بەم هۆکارەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕاگیرا
بەهۆی کەمبوونەوەی پارەی نەختینەیی لەبانکەکانی سەربە وەزارەتی دارایی عێراق لەئەنجامی نزمبوونەوەی بەهای دینار، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی کانونی یەکەمی فەرمانبەرانی عێراق راگیرا.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەحکومەتی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران راگیرا، بەهۆی کەمبوونەوە پارەی نەختینەیی لەبانکەکانی سەربە وەزارەتی دارایی، هۆکاری سەرەکیش بۆ ئەو کێشەیە دابەزینی بەهای دینارە بەرامبەر دۆلار.
١٣ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دابەشکردنی مووچەی مانگی (کانوونی یەکەم/١٢) دەستپێدەکات.
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لەکاتێکدایە بەهۆی کورتهێنانی دارایی لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی بەهای نەوت، حکوومەت ناچاربوو بۆ دابینکردنی مووچە ١٢ ترلیۆن دینار بەگوێرەی یاسا لەبانکە ناوخۆییەکان قەرز بکات.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە