بەم هۆکارەوە سەردانیکردنی ئێران بۆ ماوەی ٢ هەفتە ڕادەگیرێت
پەیامی کورد ... بەم هۆکارەوە سەردانیکردنی ئێران بۆ ماوەی ٢ هەفتە ڕادەگیرێت
بەرپرسی میدیایی کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، “بۆ ماوەی دوو هەفتە ڤیزای گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگیرا”.
ڕەزا شامه‌له‌كی، بەرپرسی میدیایی کونسووڵخانەی ئێران ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕایگه‌یاند “جگە لە ڤیزای خوێندن، چارەسەر، بازرگانی هەموو جۆرە ڤیزایەکی گەشتیاری بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگیرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی گەشتی گەشتیاران لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەرزی ئاستی تووشبووان و هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئێران دەگەڕێتەوە”.
دەقی ڕاگەێندراوێک لە کونسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی:
ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنورداركردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
سەرکونسووڵخانەی ئێران له سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری ٢٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت؛ به‌م هۆیه‌وه گه‌شتی هاووڵاتیانی بیانی له به‌رواری ئاماژه‌پێكراوه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گرووپ و كه‌سانه‌ی خواره‌وه ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت:
1- ئه‌وانه‌ی مووڵه‌تی مانه‌وه‌یان له كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه،
2- ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه (خوێندكاری قوتابخانه ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران)،
3- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌كان)،
4- ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردن یان هه‌یه،
5- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD) یان هه‌یه،
6- ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه،
7- ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی هاووڵاتیانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له گشت سنووره فه‌رمیه خاكی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كانه‌وه پێویسته كارتی ڤاكسین (كه ١٥ رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی كۆرۆنایان له جۆری PCR به نێگه‌تیڤ به ماوه‌ی ٩٦ كاتژمێر پێبێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە