بەم هۆکارەوە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئائینی لەگەڵ سێ وەزیر کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد      ...    بەم هۆکارەوە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئائینی لەگەڵ سێ وەزیر کۆدەبێتەوە 

بە مەبەستی وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لە زانكۆ و پەیمانگاكان، ئەمڕۆ لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی میوانداری سێ وەزیر دەكات، بۆ ئەوەی كێشەی ئەو قوتابیانە چارە بكرێت.

جیھاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند : "ئەمڕۆ سێ وەزیر میوانداریی لیژنەی ئێمە دەكرێن، كە ئەوانیش وەزیری پەروەردە و ئەوقاف و خوێندنی باڵان بە مەبەستی زانینی هۆكاری وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لە زانكۆ و پەیمانگاكان".

حەسەن ووتیشی: "ئێمە پێمان وایە ستەمیان لێ كراوە، چوونكە زۆرینەی قوتابیانی وەرگیراو لە بەشەكانی زانستی و وێژەیین كە پێویست بوو قوتابیانی ئایینیش وەربگیرێن، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیرەكان گفتوگۆ دەكەین بۆ ئەوەی چارەسەرێكیان بۆ بدۆزینەوە و غەدریان لێ نەكرێت، چوونكە ئەمانە لە دواڕۆژدا دەبنە مامۆستای ئایینی، لەبەر ئەوەی بەپێی ئاماری بەردەستی ئێمە تەنانەت ١٠%ـی قوتابیانی ئایینی وەرنەگیراون".

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، ئەمە كارێكی باش نییە و مامۆستای ئایینی كەم دەبێت و قوتابیان ناچار دەبن ڕوو بكەنە شارەكانی عێراق و دەرەوەی ووڵات بۆ خوێندنی ئیسلامی.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە