بەم هۆکارە گرینگەوە هۆشداری دەدرێتە ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەکەی کازمی
پەیامی کورد ... بەم هۆکارە گرینگەوە هۆشداری دەدرێتە ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەکەی کازمی
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت ئەو وەزیرانەی بوونە هۆی تێكدانی بازاڕی دراو شایەنی ئەوە نین لە پلە و پۆستدا بن.
موسەننا سامەڕایی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتەری خۆی رایگەیاندوە، ئەو كەسانەی دزەیان بە رەشنووسی پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ كردووە، ناتوانن بەرژەوەندییە باڵاكانی ووڵات بپارێزن و كێشەی هاووڵاتیان چارەسەر بكەن.
باسی لەوەشكردووە، لیژنەی دارایی هەڵوێستی تووند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرێتەبەر، چوونكە بوونەتە هۆكاری ئەوەی بازاڕی دراو زۆر بە خراپی بشێوێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی رەشنووسی پڕۆەژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ی عیراق كە تیایدا باسی لەوەكرابوو، حكوومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان بە نیازە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبكاتەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە.
هاوكات وەزارەتی داراییش سەبارەت بە دزەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بوودجە رایگەیاند، ئەو كارە نابەرپرسیارانەیە و جەختیشی كردەوە، كە رەشنووسەكە لە رۆژانی داهاتوودا گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە