بەم هۆکارە گرینگە یەکێتی ئەورووپا لەبەردەم مەترسی هەرەسهێنان دایە
پەیامی کورد ... بەم هۆکارە گرینگە یەکێتی ئەورووپا لەبەردەم مەترسی هەرەسهێنان دایە
رۆبەرت هابیک، جێگری راوێژکاری ئاڵمانیا رایگەیاند، بەوهۆی جیاوازی سیاسەتی ووڵاتانی ئەورووپا سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی رووسیا، یەکێتی ئەورووپا لەبەردەم مەترسی هەرەسهێنان دایە پێش کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتییەکە کە بڕیارە سبەی دووشەممە لە برۆکسل دەست بەکارەکانی بکات.
رۆبەرت هابیک ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە بینیمان کاتێک ئەورووپا یەکگرتو بێت چی روودەدات، ئومێدیشمان وایە لووتکەی سبەی دووشەممە پاراستن و بەردەوامی ئەو یەکێتی و یەک هەڵوێستییە بێت، بەڵام ئەو یەکێتییەش لەبەردەم مەترسی هەرەسهێنان دایە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا دەکات ئاڵمانیا هەڵوێستی هەبێت لەسەر پرسی سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی رووسیا نەک داوای دەنگدان بکات لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا، هەروەها هەمان داواکاریش ئاراستەی ووڵاتانی دیکەی ناو یەکێتییەکە دەکات.
سەرەتای ئەم مانگە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند، پێشنیازێکی خستوەتە بەردەم ووڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا و داوا دەکات کڕین و مامەڵەکردن بە نەوتی رووسیا قەدەغە بکرێت، ئەوەش وەک ووڵامێک بۆ هێرشی سوپای ئەو ووڵاتە بۆسەر ئۆکراین.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە