بەندئاوی ئاتاتورک لە تورکیا درزی مەترسیداری هەڵگرت
پەیامی کورد ... بەندئاوی ئاتاتورک لە تورکیا درزی مەترسیداری هەڵگرت
سەرۆکی ناوەندیی پێش بینییەکانی بوومەلەرزەی تورکیا ڕایگەیاند : لە ناوچەیەک کە بوومەلەرزەکە ڕوویداوە زیاتر لە ٣٠ بەندئاوی بچووک و گەورە بوونی هەیە کە هەموویان تووشی شکان و درز بوونە .
بەندئاوی ئاتاتورک یش درزی هێناوە و دەریچەکانی کراونەتەوە کە زەرەر و زیانی لەناکاو کەمتر بێتە ئاراوە .
بەندئاسی ئاتاتورک گەورەترین دەریاچەی درووستکراوی دەستی مرۆڤە کە تورکیا بەدی هێناوە کە ٤٧،٨ میلیارد مەتری چوارگۆشە ئاو لە پشت یەوە ڕاوەستاوە .
شارەزایان هۆشدارییان داوە لەوەی لە هەر ساتێکدا بەنداوەکە بشکێت و کەوتنەخوارەوەی دەرەنجامی کاریگەری لەسەر ڕووبەری ٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە نزیک بەنداوەکە دەبێت.
بەنداوی ئەتاتورک یەکێکە لە بەنداوە سەرەکییەکانی پڕۆژەی GAP و پێنجەم گەورەترین بەنداوی جیهانە لەڕووی قەبارەی بیناسازییەوە و لە پلەی سێیەمی بەرهەمهێنانی وزەی HES دایە.
لە ئێستادا لە پرۆژەی GAP 13 بەنداو هەیە، 7 بەنداو ئاوی ڕووباری فورات و 6 بەنداو ئاوی ڕووباری دیجلە کۆنتڕۆڵ دەکەن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە