بەندئاوی تشرین لە لایەن فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە بوردوومان کرا

پەیامی کورد    ...   بەندئاوی تشرین لە لایەن  فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە بوردوومان کرا

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دەورووبەری بەندئاوی تشرین بۆردومان دەكەن، هاوكات قوتابخانەیەكیان لە باشووری کۆبانێ بۆردومان کردوە، لەلایەكی دیكەوە سوپای تورکیا ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران دەکات.
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، كەمێك پێش ئێستا بڵاویانكردوە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دەورووبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا قوتابخانەیەكیان لە  گوندی خوروس لە باشووری کۆبانێ بۆردومان کردوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ هێرشی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا، سوپای توركیاش گوندی عەبد جومعە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران دەکات.


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە