بەندکراویکی سیاسی کە بەردەوامە لە مانگرتنەکانی بۆ ژووری تاکەکسی ڕادەگوێزرێت
پەیامی کورد ... بەندکراویکی سیاسی کە بەردەوامە لە مانگرتنەکانی بۆ ژووری تاکەکسی ڕادەگوێزرێت
بەردەوامبوونی ئیبراهیم سدیق هەمەدانی لە مانگرتنی و گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی
ئیبراهیم سدیق هەمەدانی، بەندکراوی سیاسی، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا؛ ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو هێشتا مانی لە خواردن نەشکاندووە و بەردەوامە لە مانگرتنەکەی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: بارودۆخی تەندرووستی ئیبراهیم سدیق هەمەدانی بەهۆی نەخۆشی شەکرە و مانگرتنی لە خواردن تێکچووە و باری تەندرووستی جێگیر نییە.
ئیبراهیم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی سالار سدیق هەمەدانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۸ بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە بەندیخانەی ئۆرمیە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ئۆرمیە ڕاگوێزرا بوون.
ئەم دوو بەندکراوە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە نیسبەت ڕەچاونەکردنی بنەمای جیاکردنەوەی تاوانەکان لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانە مانیان لە خواردن گرت.
ئیبراهیم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی سالار سدیق هەمەدانی بەڕیزەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان و کامیاران ڕاگوێزراون.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە