بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارەدان و ژنەکەی دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... بەندکراوێکی سیاسی مەحکووم بە سێدارەدان و ژنەکەی دەست بەسەر کران
دەستبەسەرکرانی سامان کەریمی بەندکراوی سیاسی پێشووی مەحکووم بە سێدارە و فەرزانە ڕەشیدی هاوژینەکەی لە شاری بانە .
سامان کەریمی بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و دوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی لەلایەن دادگای باڵاوە ئازاد کرابوو، حەفتەی ڕابردوو لەگەڵ هاوژینەکەی بەناوی فەرزانە ڕەشیدی دەست بەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەوتوو لە دەست بەسەرکرانی فەرزانە ڕەشیدی تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری بانە و هاوژینەکەی سامان کەریمی تەمەن ٣٣ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی لەمبارەوە ڕاگەیاندووە: ''هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، سامان کەریمی بەندکراوی سیاسی پێشوویان لە یەکێک لە شەقامەکانی بانە بە بەکارهێنانی تووندوتیژی دەست بەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و هاوژینەکەیان بە ناوی فەرزانە ڕەشیدی، کە خوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری بانەیە، دەستبەسەر کردووە.''
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە